سەرۆک کۆماری عێراق بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق و یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و تەئکید لەسەر "چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرایەوە".

لە بەیاننامەکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە  هاتوە "لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختکراوەتەوە لە گرنگی قوڵکردنەوەی دۆخی لێکتێگەیشتن لە نێوان لایەنەکانی ناو پرۆسەی سیاسی، بە مەبەستی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ڕیفراندۆم".

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار جەختیکردووەتەوە لە ڕێگاکانی زیادکردنی پشتیوانی کۆمەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا فوئاد مەعسوم متمانەی خۆی نیشانداوە بە توانای عێراقییەکان لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆی هاوبەش و بەهێزکردنی ڕێزەکانیان لە بەرامبەر تیرۆر.

لە بەرامبەریشد یان کۆبیچ ئەنجامی سەردانەکانی ئەم دواییەی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق باسکردووە کە ئەنجامی داوە بۆ بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە.

هاوکات ئامادەیی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا.

دوێنێش فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق لەشاری سلێمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە و تاووێی پرسی ڕیفراندۆم و چەند پرسێکی دیکە کرا

هەفتەی ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشنیارێکی پێشکەش بە بارزانی کرد بەمەبەستی پاشگەزبوونەوە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ی ئەم مانگەدا، لە بەرامبەریشدا هاوکاری بەغدا و هەولێر دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی خوازراو لە ماوەی ٣ ساڵدا.



PM:05:16:21/09/2017