بەپەلە.. هێزی پێشمەرگە بەشداری ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی حەویجە دەکات

فەرماندەیەکی بالآی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند" بڕیار درا هێزی پێشمەرگە بەشداری ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری حەویجە بکات".

فەرماندەیەکی بالآی هێزی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سپی راگەیاند " لەسەر داوای ئەمەریکاو هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق، هێزی پێشمەرگە بڕیاری دا بەشداری ئۆپراسیۆنەکانی رزگارکردنی حەویجە بکات".

ئەو سەرچاوەیەی فەرماندەیی کۆبوونەوەیەکی سەربازی دروو لە چاوی کامێرای بۆ سپی ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ لە هەولێر سازکراوەو لەسەر داوای ئەمەریکیەکان و عێراقییەکان بووەو لەو کۆبوونەوەیەدا داوا لە هێزی پێشمەرگە کراوە کە بەشداری شەڕەکە بکات.

سەبارەت بە چۆنێتی بەشداری پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی حەویجە فەرماندەکەی هێزی پێشمەرگە بە سپی راگەیاند" شێوەی بەشداریکردنی پێشمەرگە هاوشێوەی بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە دەبێت لە شەڕی رزگارکردنی موسڵ".

فەرماندەکەی پێشمەرگە بە سپی راگەیاند" هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی باشووری کەرکوک و رۆژئاوای کەرکوک چەند رێگایەک بۆ ‌هێزە عێراقییەکان دەکەنەوە، تا لەوێوە هێزە عێراقییەکان هێرش بکەنە سەر ناوچەکانی حەویجە"، فەرماندەکەی پێشمەرگە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەو رێگایانەی پێشمەرگە دەیکاتەوە بۆ ‌هێزە عێراقییەکان شوێنەکان بە شێوەیەکە کە دووربێت لەناو شاری کەرکوکەوەو لەبەر حەساسیەتی بارودۆخەکە بەتایەبتی پرسی ریفراندۆم".

فەرماندەکەی پێشمەرگە ئاشکرای کرد لە سبەینێوە هەنگاوە کردەییەکان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆش لە دوا رۆژی بانگەشەی ریفراندۆمدا بە جەختکردنەوەوە، مەسعود بارزانی لەبەردەم جەماوەرێکی زۆردا لە یاریگای هەولێر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان بەشداری شەڕی داعش دەکەن و ئامادەی بەشداریکردنی جەنگی داعشن.  



PM:08:12:22/09/2017