سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند" سه‌رباری هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو جیهان، گوێی داخستووه و پێداگری ده‌كات. بێگومان باجی ده‌بێت و ئه‌وانه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن كه بڕیاره‌كه‌یان داوه. مافی ئه‌وه‌شیان نییه كه باجه‌كه به‌و خه‌ڵكه بێتاوانه بده‌ن كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له‌مه‌دا نییه".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی" نه‌رمی له‌ئاست هیچ سه‌ركێشییه‌كدا نانوێنین. با هاوڵاتییانمان له باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته ده‌ژین دڵنیابن، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی برا كورده‌كانمان نییه. گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی ئێمه ئه‌وه‌یه، برا كورده‌كانمان له وڵاته‌كه‌مان و وڵاتانی دراوسێ، به ئاشتی و سه‌قامگیری بژین. ئه‌مه ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه كه رۆژێك له رۆژان ئه‌م بیرۆكه‌یه‌كه به مێشكی كه‌سێكدا هاتووه و هه‌ستاوه به‌م سه‌ركێشییه. سه‌رباری هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو جیهان، گوێی داخستووه و پێداگری ده‌كات. بێگومان باجی ده‌بێت و ئه‌وانه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن كه بڕیاره‌كه‌یان داوه. مافی ئه‌وه‌شیان نییه كه باجه‌كه به‌و خه‌ڵكه بێتاوانه بده‌ن كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له‌مه‌دا نییه".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتیشی" بڕیاری ئه‌م گشتپرسییه بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هۆشدارییه‌كانمان به دۆستانه وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ و وه‌ك توركیا ئاراسته‌كردوون. به‌ڵام ده‌بینین ئه‌و هۆشدارییانه‌ی ئه‌نجامیان نه‌بووه. سوورن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه. كۆتایی ئه‌م سووربوون و پێداگرییه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه كه هه‌موو جیهان و دراوسێكان له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، باش نابێت".
سەبارەت بە بژاردەکان، یڵدرم لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا وتی " ژاردە ئەمنی، ئابووری و سیاسییەکان چ کاتێک پەیوەندی بە کامیانەوە بوو، بەڵی. ئەمە پەیوەندیدارە بە کاتەوە، بەرەوپێشچوونی هەلومەرجەکان ئەمە دیاری دەکەن".