"یەکێتی لە کەرکوک داوای دواخستنی ڕیفراندۆم دەکات"
لایەنە سیاسیەکان ڕەتی دەکەنەوە

یەکێتی لە کەرکوک لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆدەبێتەوە و داوای دواخستنی ڕیفراندۆم دەکات، لایەنەکانیش ڕەتی دەکەنەوە.

کەناڵی ڕووداو بڵاویکردەوە ئەمڕۆ مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی ئەو شارە کۆبۆتەوە و داوایکردوە بەهۆی ئەو مەترسیانەی لەسەر کەرکوکە ڕیفراندۆم دوابخرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە لایەنە سیاسیەکان لەشاری کەرکوک ئەو داوایەی مەڵبەندی یەکێتیان لەشارەکە ڕەت کردۆتەوە.

هاوکات کەمێک پێش ئێستا ڕەوەند مەلا مەحمود، جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لەکەرکوک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "ئەگەر یەکێتى پشتگیرى ڕیفراندۆم نەکات سەرکەوتوو نابێت"، وتیشى "ئەگەر بمانزانیایە ڕیفراندۆم سەرکەوتوو دەبێت ئەم هەڵوێستەمان نەدەبوو".

ڕەوەند مەلا مەحمود ئەوەشى وت "هەندێ لە حزبەکان پێیانوایە ریفراندۆم دەکرێت و هەندێکیان کاتەکەیان پێ باش نییە".

بڕیارە ڕۆژى ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى لە هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکانى کوردستان لە دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بەڕێوە بچێت، 



PM:04:08:23/09/2017