پارتی: هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم نەکراوە

پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هیچ ڕێککەوتێک بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم کرابێ و ڕایدەگەیەنن "بافڵ تاڵەبانی خۆی ڕوونکردنەوە لەبارەی پۆستەکەی فەیسبووکیەوە دەدات".

مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمیی پارتی لەبارەی دواخستنی ڕیفراندۆم لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە کە بافڵ تاڵەبانی لە پۆستێکی فەیسبوکدا ئاماژەی پێکردبوو ڕایگەیاند "هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە لە ئارادا نیە"

وتەبێژی پارتی ڕونیشی کردەوە پەێوەندیان بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە كردووە و ئەوان دڵنیایان كردوونەتەوە كە شتێكی لەو بابەتە لەئارادا نییە و بافڵ تاڵەبانی خۆی تەكزیبی ئەو راگەیاندراوە دەكات.

هاوکات بافڵ تاڵەبانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتی کردەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواخستنی ڕیفراندۆمەوە بڵاوکردبێتەوە و ڕایگەیاند "ئەوەی بڵاوکرابووەوە بەهیچ شێوەیەک قسەی من نین".

ئەمڕۆ بافل تاڵەبانی لە پۆستێكی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند پارتی و یەکێتی بەدیلەکەی هاوپەیمانانیان قبوڵکردوە و بڕیاری دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانیان داوە.



PM:05:14:23/09/2017