چوار پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چینراوەوە گیانیان لەدەستدا.
ماڵپەڕی کەرکوک ناو لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23-9 له خۆرئاوای داقوق بووه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی 70 چوار پێشمه‌رگه‌كه دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیانله‌ده‌ستداوه".
لە هەواڵەکەدا هاتووە "به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه‌و بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و كه‌ركوك دزهنهكهن، هێزێكی پێشمه‌رگه چوونه‌ته چه‌می رۆخانه له خۆرئاوای داقوق ناوچه‌كه‌یان پشكنیوه‌و له‌وێ جیگیربوون… به‌ڵام ئه‌مشه‌و بۆمبێك به پاسه‌وانه‌كانی سه‌مه‌د بیتوێنی فه‌رمانده له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه چوار پێشمه‌رگه گیانیانله‌ده‌ستداوه”.
داقوق به‌دووری 44كم ده‌كه‌وێته باشوری كه‌ركوك و له‌دوای ساڵی 2014ه‌وه كاتێك داعش هیرشیكرده سه‌ر سنووره‌كانی كه‌ركوك و قه‌زای حه‌ویجه‌ی كۆنترۆڵكرد پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه جێگیربوون.