وتەبێژی حكومەت ڕۆژەكانی پشووی ڕاگەیاند

وتەبێژی  حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە بۆنەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە، سبەینێ لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو شوێنانەی ریفڕاندۆم دەیانگرێتەوە دەبێتە پشووی فەرمی.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیامێكی‌ نوسراودا كەوێنەیەكی‌ دەست بۆ "سپی" نێردراوە ڕایگەیاندووە: بەهاووڵاتیانی خۆشەویست رادەگەیەنین، سبەی دووشەممە 25ی ئەیلولو بە بۆنەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو شوێنانەی ریفڕاندۆم دەیانگرێتەوە دەبێتە پشووی فەرمی.

وتەبێژی حكومەت ڕاشیگەیاندووە "رۆژی دواتر 26ی ئەیلول دەوامی فەرمی بەشێوەیەكی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە".



PM:01:59:24/09/2017