"سپی" زانیاری لەسەر ڕاگرتنی گەشتەكانی ئێران بۆ هەرێم بڵاودەكاتەوە

تایەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی سلێمانی ڕەتی دەكاتەوە كە گەشتی ئاسمانی نێوان ئێران و سلێمانی ڕاگیرابێت.

تایەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی سلێمانی بە ماڵپەڕی "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "گەشتەكانی نێوان فرۆكەخانەی سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران ئاساییە و رانەگیراون".

ڕونیشیكردەوە "تەنیا دوو گەشت لە ڕۆژانی سێشەممە و پێنج شەممە هەڵوەشێنراوەتەوە بەهۆی كەمی نەفەرەوە".
كەمێك لەمەوبەر میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لەسەر داوای بەغدا و بەهۆی سووربوونی بەرپرسانی هەرێم لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، ئێران سنوری ئاسمانیی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخست.

هاوكات هەر ئەمڕۆ تەلار فایەق، بەڕێوەبەری‌ فڕۆكەخانەی‌ نێودەوڵەتی‌ هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا هاتووە "ئێستا توركش ئێرلاین گەشتەكانی بۆ هەولێر ڕاگرتوە".

دواتریش لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد توركیا گەشتی لە دوو ڕۆژدا ڕاگراتووە بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی دووشەممە و پێنجشەممەدا نەفەر كەمە.



PM:03:47:24/09/2017