مانۆرێکی سەربازی عێراقی - تورکی لەسەر سنوری هەرێم دەستیپێکرد

لەگەڵ تەواوبوونی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان، سوپای عێراق و تورکیا مانۆرێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیانێکدا لەزاری سووپاسالاری عێراق، عوسمان ئەلغانمیەوە راگەیاندرا کە لەسەر سنوری تورکیا- هەرێمی کوردستان هێزە عێراقییەکان و تورکییەکان دەستیان بە مانۆرێکی گەورە کرد.

بەپێی هەندێک زانیاری سەرەتایی ئەو مانۆرە لەدیوی تورکیاوە لە ناوچەی سلۆپی ئەنجام دەدرێت، لەکاتێکیشدا ماوەی زیاتر لەهەفتەیەکە تورکیا لەوناوچانە سەرقاڵی مانۆری سەربازییە، بەیانەکەی وەزارتی عێراقیش هیچ ئاماژەیەکی بۆ ژمارەی سەربازەکانی عێراق و چۆنێتی گواستنەوەیان بۆ ئەو سنورە نەکراوە.

ئەو بەیانەی وەزارەتی بەرگری عێراق لە کاتێکدایە کە هەمووی چەند کاتژمێرێکە پرۆسەی ریفراندۆمی باشووری کوردستان کۆتایی هات. 




PM:09:18:25/09/2017