وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی راگەیاند

نوسینگەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی خۆی لەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند.

لەبەیاننامەی هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا هاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەقوڵی بێھیوابووە لەوەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاک لایەنانە بڕیاریدا بەوەی ئەمڕۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدات, لەوناوچانەش کە لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستانی عێراقدان. پەیوەندی مێژوویی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا گۆڕانگاری بەسەردانایەت لەژێر ڕۆشنایی ئەودەنگدانە نا ئیلزامیەی ئەمڕۆدا, بەڵام باوەڕیشمان وایە ئەم ھەنگاوە ناسەقامگیری و نەھامەتی بۆ ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی زیاد دەکات.

 هەروەها هاتووە:  ئەم ڕیفراندۆمە تاکلایەنەیە پەیوەندیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  لە گەڵ حکومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێش زۆر ئاڵۆز دەکات. شەڕی دژ بەداعش کۆتایی نەھاتووەو گرووپە توندئاژۆکان بەدوای ئەوەیا دەگەڕێن ناسەقامگیری و ناتەبایی بقۆزنەوە. ئێمە باوەڕمان وایە پێویستە ھەموو لایەنەکان  بەشێوەیەکی بنیاتنەرانە بچنە دایەلۆگێکەوە لەپێناو باشترکردنی داھاتووی ھەموو عێراقیەکان. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دژی پشێوی و  جوڵەی تاک لایەنەیە لەلایەن ھەرلایەنێکەوە بێت بەئاراستەی گۆڕینی سنورە ناوخۆییەکان.

 بەیاننامەكە دەنوسێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ و دیموکراسی و خۆشگوزەران دەکات و,  ھەروەھا بەردەوام دەبێت لە دۆزینەوەی ھەل بۆ یارمەتیدانی عێراقیەکان بۆ بەدەستھێنانی خواستەکانیان لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا




AM:11:27:26/09/2017