كۆمەڵ لەسەر گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بڕیاریدا

كارگێری ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت لە كۆبوونەوەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بەشدار دەبن.

محمەد حەکیم کارگێری ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند "سەرەڕای تێبینیمان لەسەر پڕۆسەکە دەنگمان بەڵێ بوو بەرامبەر ئەو پرسیارەی ئاڕاستەمانکرا لە ڕاپرسیەکە".

وتیشی "هیواخوازین ئەو دەوڵەتەی دروست دەبێت وەک کاک مەسعود بەڵێنیدا دەوڵەتێکی دیموکراسی و دادپەروەر بێت و ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی تێدا بکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا "پەرلەمانتارەکانمان بەشداری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دەکەن و بەو هیوایه ی یەکێتی و پارتی چاو بەو ڕێكکەوتنانەی خۆیان بخشێنن کە پەرلەمانیان لەسەر کارا کردەوه.



AM:11:37:26/09/2017