عەلی باپیر هه‌ڵوێست لەبارەی بەرەی بایكۆتەوە ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ڕەخنە لەوانە دەگرێت کە بایکۆتی دەنگدانیان کردوە و ڕایدەگەیەنێت "ئەوانەی نە نەخێر و نە بەڵێ یان هەڵبژاردووە شایستەی بەزەیی و دڵ پێ سوتانن".


عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، "ئەوانەی ناتوانن نەخێر بۆ حوكمڕانیی لارو ستەمكارو پڕ گەندەڵیی‌و پۆخەڵیی‌و، بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی وڵات‌و دەوڵەتی كوردستان، لەعەقڵ‌و دڵیاندا پێكەوە كۆبكەنەوە شایستەی بەزەیی‌و دڵ پێ‌ سووتانن".

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت "مرۆڤی عاقڵ‌و دەروون ساغ، هەمیشە لەگەڵ هەقە و دژی ناهەقە، نەك بەهۆی هەقەوە ناهەقییش قبووڵ بكات‌ و لـێ‌ی بێدەنگ بێ‌، یان بەبیانووی دژی ناهەق بوونەوە هەقیش ڕەفز بكات".



PM:06:10:26/09/2017