دابان محەمەد، پێشکەشکاری کەناڵی کەی ئێن ئێن داوایەک ئاڕاستەیپارتی دەکات و دەڵێت "وشهی دهوڵهتی كوردى یان کوردستانى سەربەخۆ، لە برى هەرێمى کوردستان بەسەر دەزگاکانى ڕاگەیاندندا تەعمیم بکات، و پارتیش له میدیاكانیهوه بڵاوی بكاتهوه ".
دابان محهمهد ، پێشکەشکاری كهناڵی كهی ئێن ئێن ، له نووسینێكدا ، دهڵێت "یەکەم هەنگاوى دڵخۆشکەر ئەوەیە حکومەتى هەرێم، وشەى دەوڵەتى کوردى یان کوردستانى سەربەخۆ، لە برى هەرێمى کوردستان بەسەر دەزگاکانى ڕاگەیاندندا تەعمیم بکات".
پێشیوایە "لانى کەم، پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ دڵخۆشکردنى ئەو خەڵکەى متمانەیان پێکردن بۆ دروستکردن و بونیادنیانى دەوڵەت، لە ڕوداو و کوردستان 24 و زاگرۆس و کوردستان تیڤى و دەزگاکانى ڕاگەیاندنى حزبەکەى، وشەى دەوڵەتى کوردى یان کوردستانى سەربەخۆ، لەبرى هەرێمى کوردستان بەکار بهێنێت".
ئەو پێشکەشکارەی کەی ئێن ئێن دەڵێت "هیوادارم ئەوانەى دەنگیان بە بەڵێ داوە، بڵاوى بکەنەوە بۆ ئەوەى بابەتەکە بکەوێتە بەرچاوى لایەنى بەرپرس، چونکە ئەمە بچوکترین مافە بۆ ئەوان کە گوێیان لە وشەى دەوڵەتى کوردستان یان کوردستانى سەربەخۆ بێت ئەگەر لە دەزگایەکى حزبیشەوە بێت".
دهشڵێت " ئەوانەشى دەنگیان بە نەخێر داوە یان بایکۆتى پرۆسەکەیان کردوە، باشترە بابەتەکە زوتر و زیاتر بڵاو بکەنەوە، بۆ ئەوەى زۆر لە قەلەقى عەزابى ویژداندا نەمێننەوە و دەرکەوێت ڕاست بون یان هەڵە ..."
ئهو میدیا كارهی گۆڕان ڕاشیدهگهیهنێت " بۆ ئەوانەشى دەنگیان بە نەخێر داوە، دەتوانن بڵاوى بکەنەوە، وەک نیاز پاکى بۆ ئەوانەى ڕیفراندۆمەیان ئەنجامدا و بکەوێتە بەر دیدەیان، کە ئێوە ڕاست بون یان ئەوان ..."