پەخشی سێ کەناڵی ئاسمانی نزیک پارتی راگیران

بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان، تورکیا پەخشی کەناڵی رووداوی لە مانگی دەستکردی تورکسات و کوردستان ٢٤ و وار تیڤی راگرت، هەر ئەمڕۆ  نووسینگەی کەناڵ ٢٤ یش لە تاران داخرا.

وەک میدیای رووداو بڵاویکردۆتەوە "دەستەی باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی تورکیا (ریتوک) بڕیاری دا پەخشی رووداو لە مانگی دەستکردی تورکسات رابگرێت". 

ئەو میدیایە بڵاویکردەوە "رۆژی 25-9-2017  دەستەی باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی تورکیا (ریتوک)  بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئاکەپە و مەهەپە کۆبووەوە، لە کۆبوونەەکەدا بڕیاردرا پەخشی رووداو لەسەر مانگی دەستکردی تورکسات رابگیرێت".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 27-9-2017  کاژێر 5:50 خولەک ئەم بڕیارە لەلایەن تورکساتەوە جێبەجێکراو  پەخشی تەلەفزیۆنی رووداو لەگەڵ هەردوو کەناڵی کوردستان 24 و وارتیڤی لەسەر ئەو مانگە دەستکردە راگیرا.

راگرتنی پەخشی ئەو سێ کەناڵە و داخستنی نووسینگەی یەکێکیان لە تورکیا دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم دێت لە باشووری کوردستان.



PM:08:33:27/09/2017