ئومێد خۆشناو: شەممە پەرلەمانی كورددستان كۆدەبێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت "ڕۆژی شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە".

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی  ئاشكرایكرد كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی بڕیارەكانی بەغدایە و وتیشی "هەرێمی كوردستان كارتی فشاری هەیە لەبەرامبەر بەغدا".

بڕیاری كۆبوونەوەی پەرلەمان لەكاتێكدایە ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە و كاتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق دیاری كرد.

هەرئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەتەوە و بڕیارەكانی پەرلەمان و حكومەتی عێراق تاوتوێ دەكات.

دوێنی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٧ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و دەستوری لە دژی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پابەندكرد، بە پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق و فەرمانكردن بە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بە بڵاوكردنەوەیان لە شاری كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان.




PM:02:46:28/09/2017