حکومەتی هەرێم دەروازە سنوریەکان رادەستی بەغدا ناکات

حکومەتی هەرێم ئامادە نییە دەروازە سنوریەكانی هەرێم بخرێنە ژێر سەرپەرشتی بەغداوە و بەهەموو جۆرێک رەتیدەکاتەوە.

دەستەی دەروازە سنوریەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئاراستەی رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندنی كردووە، باسی لەوەكردووە، لە رۆژی شەممەوە سێ دەروازە سنوریە نێودەوڵەتیەكەی هەرێم دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵەوە و لە لایەن ئەفسەرانی عێراقیەوە سەرپەرشتی دەكرێن.

لە بەرامبەردا سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە" هیچ دەروازەیەكی سنوری رادەستی حكومەتی عێراق ناكەین".

لە كاردانەوەیەكدا بەرامبە بە ریفراندۆمی هەرێم، حكومەتی عێراق چەند سزایەكی بەسەر هەرێمدا سەپاند، لەوانە رادەستكردنی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوریەكان بە ناوەند.



PM:02:59:29/09/2017