راگرتنی گەشتی نێوەوڵەتی لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم چووە بواری جێبەجێكردنەوە و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیش دەڵێت "بڕیارەکە بۆ ئێمە کتوپڕ بوو".
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە داواکارییەکیان ئاراستەی بەغدا کرد بۆ ڕانەگرتنی گەشتەکان بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، داوای لە حکومەتی عێراق کرد بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە و وتیشی، ئەوان سەرجەم ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراقیان جێبەجێ کردووە و هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بە سیاسی دەزانن.