مه‌ترسییه گه‌وره‌كه روو له سلێمانی ده‌كات
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ش رۆژه رێگه‌ی نه‌داوه یه‌ك ته‌نكه‌ر به‌نزین بهێنرێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ن ده‌شڵێت "13 رۆژه عێراق یه‌ك لیتر نه‌وتی سپی بۆ ئێمه نه‌ناردووه.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكدا به "میلله‌ت"ی راگه‌یاند "له رێكه‌وتی 25 ی 9 ی 2017 ه‌وه یه‌ك لیتر به‌نزین له ئێرانه‌وه نه‌هاتووه، به هه‌مان شێوه نه‌وتی سپی و گازیش نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی" كۆمپانیایه‌ك ته‌له‌فۆنی پێوه‌كردم و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌س 500 ته‌نكه‌ری ئه‌وان له ئێرانه، بۆیه زیاتر له هه‌زار ته‌نكه‌ر له ئێرانه‌وه له چاوه‌ڕوانیدان كه بێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڵام ئێران رێگه نادات، ئه‌مه وای كردووه رێژه‌ی به‌نزین له ناوخۆ كه‌م ببێت، چونكه %50 ی پێداویستی به‌نزینی ناوخۆ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و له ئێرانه‌وه دێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "سلێمانی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم یه‌ك زیان بدات له پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم ئه‌وا سه‌د زیان له پارێزگای سلێمانی ده‌دات، زۆرجار راگه‌یاندنه‌كان و به‌شێك له به‌رپرسه حكومییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م بابه‌ته باس نه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك توشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵك ئاگاداری كێشه‌كان بێت و حكومه‌تیش پلانی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن".
PM:02:58:01/10/2017