لیژنەی بالآی ریفراندۆم وەلآمی مەرجەعی گەورەی شیعەکان دەداتەوە

لیژنەی بالآی ریفراندۆم وەلآمێکی بۆ نامەکەی گەورە مەرجەعی شیعە سیاستانی ئامادەکردووەو ئاراستەی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، نامەکە باس لە رۆڵی گەورە مەرجەعی شیعە عەلی سیستانی دەکات لە پرسە گرنگەکانی عێراق و داکۆکیکردن لە نەتەوەو تایفە جیاوازەکانی عێراق.

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانە نامەکە جەخت لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ دەکاتەوە لە گەڵ حکومەتی بەغدا وەکو گەورە مەرجەعی شیعە سیستانی داوای کردووە.

رۆژی هەینی ٢٩ی ئەیلول گەورە مەرجەعی شیعە عەلی سیاستانی لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی خەڵکی عێراق و کوردستان و سەرکردە کوردەکان کردو جەختی لەسەر یەکپارچەیی عێراق کردەوەو دەستکردن بە گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوری عێراق، هاوکات جەختی لە مافەکانی گەلی کورد کردەوە.

ئەمرۆش لە دوا کۆبوونەوەی لیژنەی بالآی ریفراندۆم کە لە هاوینەهەواری سەلاحەدین بە ئامادەبوونی بارزانی سازکرا، بڕیاردرا بە نامەیەکی پۆزەتیڤانە وەلآمی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە بدرێتەوە.



PM:06:31:01/10/2017