" قەیرانی بەنزین بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات "

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت " لە سبەینێوە ڕۆژانە ملیۆنێك لیتر بەنزین لە پاڵاوگەی بازیانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بكرێت، ئەمەش وەك سەرەتایەك بۆ كەم كردنەوەی قەیرانی بەنزین".

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕاگەیاند " هێشتا بەنزین لە خەزانەكانی سلێمانی ماوە سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە سوتەمەنی هاوردە نەكراوە، كە لە دوای ڕیفراندۆمەوە جموجۆڵی سوتەمەنی لە سنور وەستاوە".

ناوبراو بە ماڵپەڕی خەڵکی راگەیاندووە "لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڕیارە لە سبەینێوە ڕۆژانە ملیۆنێك لیتر بەنزین لە پاڵاوگەی بازیانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بكرێت، ئمەش وەك سەرەتایەك بۆ كەم كردنەوەی قەیرانی بەنزین".

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی، وتیشی" دوای تەواو بوونی قەیرانەكەش وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەمەودوا ڕۆژانە بڕی (400 بۆ 500) هەزار لیتر دەداتە سلێمانی و قەزاو ناحیەكان بە شێوەی یەكسان دابەشی وێستگەكان دەكرێت".



PM:07:36:01/10/2017