بەیاننامەیەك دژی "سەركردایەتی سیاسی كوردستان-عێراق" بڵاودەكرێتەوە
ژمارەیەك رۆژنامەنوس‌و چالاكوان لەبەیاننامەیەكدا باس لەوە دەكەن "سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق" هیچ چوارچێوەیەكی یاسایی‌و دەستوریدا جێگەی نابێتەوە.
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی هه‌ریمی كوردستان
نا بۆ "مجلس قیاده پورە"یه‌كی تر له كوردستان
به‌یاننامه‌ی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكوان له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی "سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان- عێراق"
له‌پێشهاتێكی مه‌ترسیدار دا، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك سیاسیی و به‌رپرسی حزبی، ئه‌نجومه‌نێكیان به‌ناوی "سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان- عێراق" راگه‌یاندوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له هیچ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوریی دا جێگای نابێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ناوه‌كه‌ی دا دیاره، وه‌كو مه‌رجه‌عێكی سیاسیی بۆ هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌ربۆیه راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شیان پڕه له قسه‌گه‌لێك كه ئه‌نجومه‌نێكی بێ ئه‌سڵ و فه‌سڵ و ناشه‌رعی له‌وشێوه‌یه هی ئه‌وه نییه ده‌ره‌قه‌تیان بێت.
ئه‌م جۆره ئه‌نجومه‌نه، رێك له دروستكردنی میلیشیایه‌ك ده‌چێت وه‌ك له ده‌زگایه‌كی فه‌رمی، چونكه هیچ یاسا‌و رێسایه‌كی ئوسوڵی نییه بۆ دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، له‌كاتێكدا ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و هه‌رێم هه‌ن و كه ئه‌وان و به‌تایبه‌ت پارله‌مان، مه‌رجه‌عی بڕیاردانی گه‌لی كوردستانه.
له‌كاتێكداو به‌هۆی ریفراندۆمه‌كه‌یه‌وه، هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی و ده‌ستدرێژیی بوه‌ته‌وه، له‌حاڵێكی وادا ده‌بو ئه‌و سیاسیی و حیزبانه بگه‌ڕایانه‌ته‌وه بۆ ده‌زگا شه‌رعییه‌كان، كه‌چی ئه‌م فه‌وزاو ئاڵۆزییه‌یان به‌هه‌ل زانیوه و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن.
ئیمه وه‌كو ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان، ئه‌م روداوه به‌مه‌ترسییه‌كی جدی ده‌زانین، سه‌رباری سه‌ركۆنه‌كردنی كه‌سایه‌تی و لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ناشه‌رعییه، هاوكات ره‌خنه‌ی جدیش له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ده‌گرین كه بێده‌نگییان له ئاست ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره هه‌ڵبژاردوه. چونكه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌گه‌ر له‌مێژوی نوێی ناوچه‌كه‌دا تاكه هاوشێوه‌یه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا "مجلس قیادە پورە"ه‌كه‌ی عێراقه‌و پێویسته هه‌رچی زوه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌كه‌ین، چیتر له‌م سیاسییه هه‌لپه‌رست و له‌م حزب و لایه‌نه ئینتیهازیانه قبوڵ نه‌كه‌ن، كه له‌ناو ئه‌و هه‌مو ترس و بیمه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی وڵاتان و دراوسێكانه‌وه له‌سه‌رمان دروست بوه، كه‌چی بۆ ساتێكیش نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانایی و رێوشوێنه ئوسوڵی و یاساییه‌كانی كاری سیاسیی و ئیداریی ره‌چاو بكه‌ن.
به‌ئیمزای:
نیاز عه‌بدوڵڵا
ئازاد عوسمان
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
كه‌مال چۆمانی
جه‌زا محه‌مه‌د
شۆڕش خالد
محه‌مه‌د حسێن
سیروان حسێن
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
ئاریان ره‌ئوف
كاروخ عومه‌ر
بێستون ژاڵه‌یی
كه‌ریم مه‌دحه‌ت
گه‌رمیان حه‌مه‌ی پور
خالد عه‌بدولكه‌ریم
سه‌ریاس سه‌مین
ساڵه‌ح میروه‌یس
ئه‌یاد كه‌ركوكی
AM:10:21:02/10/2017