هەولێر.. ئەفسەرێكی پۆلیس بە فیشەك كوژرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە قەزای شەقڵاوە ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی (ڕائید) تەقەی لێکراوە و بە فیشەک کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا پۆلیسی هەولێر دەڵێت "ڕێکەوتی (١/١٠/٢٠١٧)، کاتژمێر (٦) ئێوارە، پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای شەقڵاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی (ڕائید/ شێروان یاسین ئیسماعیل)، تەمەن (٤٥)ساڵ کوژراوە".

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، کە هۆکاری ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



AM:10:47:02/10/2017