منداڵێك بە روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

 منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لەگەرمیان بە ڕووداوێکی هاتوچۆگیانی لەدەستدا و شۆفێرەكەشی دەستگیرکراوە.


ڕائیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەو و ڕایدەگەیەنێت "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە لەكەمپی تازەدێ، ئۆتۆمبێلێك لەجۆری دووتەنی، منداڵێكی تەمەن دوو ساڵانی بەناوی (محەمەد ئەحمەد فەرحان) کرد بە ژێرەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "پاش گەیاندنی منداڵەکە بە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەكەلار، گیانی لەدەستدا و تەرمی ئەو منداڵەش كە عەرەبی ئاوارەن، لەبەشی پزیشكی دادوەری كەلارە".

بەبڕیاری دادوەریش، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.



PM:08:10:02/10/2017