بەکر هەڵەدنی بە پێچەوانەی حیزبەکەیەوە رەخنە لە بارزانی دەگرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر دروستکردنی " سەرکردایەتی سیاسی کوردستان " رەخنەی توند لە بارزانی دەگرێت، ئەوا لە کاتێکدایە پەیوەندی یەکگرتوو و پارتی لە مانگی هەنگوینیدایە.

ئەبوبەکر هەڵەنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بوک نوسراوێکی لەسەر دروسکردنی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان – عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت "لەماوەی بیست وشەش ساڵەی دەسەڵاتی کوردی لە باشوور وەک تەمەن وماوەیەک لە زەمەن هێندەی حکومەتە یانزە مانگی وبیست وسێ ڕۆژەکەی کۆماری کوردستانی قازی محەمەدی نەمر دەسکەوتی سیاسی ومەعنەوی وڕۆشنبیری وفەرهەنگی بەدەست نەهێنراوە".

 ئەبو بەکر هەڵەدنی لەو نووسینەدا دەڵێت "بیست وشەش ساڵە تۆ لەپەنای حکومەت و پارلەماندا,گوێ بیستی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان وئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم وئەم دواییەش سەرکردایەتی سیاسی کوردستان _عێراق دەبین، ئەم داهێنانە عەنتیکانەی دەسەڵاتی کوردی لەیەک مانا زیاتر هەڵناگرێت ئەویش ئەوەیە نامانەوێ خاوەنی دەمەزراوەی دەستوری ویاسایی وحکومەتی دامەرزاوەودام ودەزگای نیشتیمانی بین,دەبێت تەواوی ئەو جومگانەی دەسەڵات بەپارلەمانیشەوە پینەچی وشەرعیەت پێدەرو پاساو هێنەرەوەوی فیعلی نایاسایی حزبە کان بن".

 سەبارەت بە رەخنەکانی لەسەر دروستکردنی ئەو سەرکردایەتیە، هەڵەدنی دەڵێت" گەر ڕۆژێک لەڕۆژان ئەم دەسەڵاتدار و حزبانەی لەمەڕ خۆمان بڕوایان بەپەرلەمان ودامەزراوە نیشتیمانیەکان بوایە ,خۆیان دەچونە ناوی وشكۆیان دەپاراست ودەیانکردە مەرجەعی ڕاستەقینەی بڕیارە چارەنوسسازوشوێنی یەکلاکەرەوەی پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان".

ئەو پەرلەماتارەوە نووسیویەتی "مرۆڤ لەم کردانەوە ئەو ڕاستیەی بۆ نمایان دەبێت نابێت ئومێدی گەورە لەسەرئەم برادەرانە هەڵچنین وبەتەمایان بین لەسەر دەستی ئەمان حوکمی ڕەشیدو دەسەڵاتی دادپەروەر ودەزگای نیشتیمانی بەرقەرار بێت".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا هەڵەدنی وتویەتی "حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن گەورەترین ڕێز گرتن وپشتیوانی بۆ جەنابی کاک مەسعود وەک تاکە سەرکردەی دیاری ئێستای گۆڕەپانی سیاسی ئەوەیە جار جارە (نا)و(نەخێڕ)ێك بکەن,کەبە موجامەلەو خاترانە هەمووشت بەڕێدەکەن یان ئەو زاتە عەیبدار دەکەن ,یان زراووزەندەقیان لێی چوە یاخود لەماهیەتی حزبی سیاسی ڕاستەقینە خاڵی بونەتەوە و ئەم ئەنجومەنە نوێ یەش جگە لە درێژەدان بەپاشاگەردانی وگورچکی کەمەرشكێن وەشاندن لەپارلەمان وحکومەت چی دی نی یە".



AM:12:18:03/10/2017