هێمن هەورامی: ڕیفراندۆممان بۆ سەربەخۆیی كردووە

هێمن هەورامی ڕایگەیاند ڕیفراندۆممان بۆ سەربەخۆیی كردووە و بە نوێنەری وڵاتانیشی وتووە "كورد ئەو سەردەمەی تێپەڕاندووە ڕۆڵی ئەكتەرێكی بدرێتێ كە جینۆساید بكرێت".

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، هێمن هەورامی ڕاوێژكاری سیاسی بارزانی لەگەڵ كونسوڵی ڕوسیا و شاندێكی نەرویجی بە سەرۆكایەتی جێگری باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق كۆبووەتەوە.

بەپێی هەواڵەكەی ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمن هەورامی لە كۆبوونەوەكەدا وتویەتی، كورد ئەو سەردەمەی تێپەڕاندووە ڕۆڵی ئەكتەرێكی بدرێتێ كە جینۆساید بكرێت، بەڵكو بۆ یەكەمجار خۆی دەخاتە ناو مێژووەوە و ڕۆڵی ئەكتەرێكی ئازاد و عەوداڵی سەربەخۆیی دەبینێت.

ڕاوێژكارە سیاسییەكەی بازرانی ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە وڵاتانی دنیا ئەم قۆناغەی كورد بە دەسپێكی مۆدێرنە و دیموكرسی دابنێن لە ناوچەكەدا و هیوادارن هاواری گەلێك بۆ ئازادی و سەربەخۆیی وەلا نەخەن.




PM:12:42:03/10/2017