بەبۆنەی کۆچی دوایی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، عومەری سەید عەلی، وەک گۆڕان پرسەی راگەیاند.
ده‌قی بروسكه‌كه:-
مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال:
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه هه‌واڵی مه‌رگی ( مام جه‌لال) سه‌ركرده‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگایه‌تی و دیپلۆماسی نیوسه‌ده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بیست.
به‌ناوی خۆم و هاوڕێكانم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسه راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و له خۆمان و ته‌واوی گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، كه هه‌میشه به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی، تێكۆشانی مام جه‌لال له پێناوی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزی و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی گه‌لانی ئازادیخواز و مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كوردستامدا بووه.
هاوخه‌م و هاوپه‌رسه‌تانین ، خوا سه‌بوری هه‌موو لایه‌كمان بدات
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان