کەناڵێکی کوردی نوێ دەکرێتەوە

سەرۆکی تۆڕی میدیای عێراقی رایگەیاند" لە بەرنامەماندایە کەناڵێکی نوێ بەزمانی کوردی بکاتەوە".

ماجید ئەبوهێل سەرۆکی تۆڕی میدیای عێراق رۆژی سێ شەممە ٣ ی تشرینی یەکەم بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند " ئەوان سەرقاڵی دامەزراندنی کەناڵێکن بە زمانی کوردی بۆ گەیشتنی پەیامی دەوڵەتی عێراق بەزمانی کورد بە هاوڵاتیانی کورد".

هەروەها ناوبراو دەڵێت" یەکێک لە ئەرکەکانی تری زانینی بیروڕای هاوڵاتیانە لەلایەن حکومەتی و دەزگاکانی عێراقەوە".

لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لە ٢٥ ی ئەیلول، حکومەتی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێوشوێنی ئیداری و ئابوری و میدیای گرتۆتەبەر. 



PM:10:53:03/10/2017