ئاژانس: بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایدەكات موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن بە پێشمەرگەشەوە لەبەرامبەردا دەبێت هەرێم نەوتەكەی و خاڵە سنوریەكان ڕادەست بكات.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق بە ڕۆژنامەی "ئاژانس"ی راگەیاندووە "ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم دەروازە سنوریەكان نەوتەكەیمان ڕادەست بكات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەین بە هێزەكانی پێشمەرگەشەوە، بەڵام دەبێت وردبینی لەژمارەی ڕاستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەین".

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەوەی خستۆتەڕوو "ڕاگەیاندنی ئەو پێشنیارە بۆ ئەوە بووە كە بە شێوەیەكی فەرمی بیخەینە بەردەم بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و تاوتوێی بكەن".

جەختی لەوەشكردەوە "پێشتر ڕێژەی 17% ی بوجەی هەرێم لەبەرئەوە ڕاگیراوە كە هەرێم خۆی نەوتی هەرێم و كەركوكی دەفرۆشت، بەڵام نەیتوانی موچەی فەرمانبەرانیشی بدات".

حەدیسی وتیشی: پێشتر چەند جار بە بەرپرسانی هەرێممان وتووە كە نەوتمان بخەنەوە ژێر دەست، بەڵام پێدەچێت بەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێمیان لێك نەدابێتەوە.



AM:10:59:04/10/2017