شارەزایەکی ئەمریکی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بە لێدوانێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات کە گەمارۆکان توانای لاوازکردنی هەرێمی کوردستانیان نابێت.
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێستی ئه‌مریكی ڕاپۆرتیكی شیكاریی دكتۆر (سێس فراتزمان) شارەزا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی به‌ناونیشانی (بۆ هه‌ندیك وڵات شه‌ڕی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به مه‌ترسی ده‌زانن؟) بڵاو كردووەته‌وه.
نووسه‌ر له بابەتەکەیدا باس لە لێدوانێکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کورستان بۆ سەربەخۆیی دەکات کە تیایدا نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستبوو هەڕەشەکان نەچنە بواری کردارییەوە، چونکە خەڵکی کوردستان بەو گەمارۆ و هەڕەشانە لاواز نابێت.
لەو بارەیەوە (سێس فراتزمان) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی هه‌موو بارودۆخێكی سه‌خت ببنه‌وه له‌پیناو سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ڵێن "به لامانه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ساڵێكیش بەرەنگاری بارودۆخی سه‌خت بینه‌وه، له‌كۆتایدا به‌وه ده‌گه‌ین كه ده‌مانه‌و‌ێت، ئێمه خاكمان هه‌یه، جینۆساید له‌ناوی نەبردین، ئێستاش ده‌توانین بمێنینه‌وه". له هه‌مان كاتدا، خه‌ڵكی كوردستان پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌مریكا ڕێگر بێت لە بەردەم هەڕەشەکانی سەر كوردستان و داخستنی سنوورەکان لەلایەن تورکیاوە.
هەروەها پێشبینیی خەڵکی کوردستانی هێناوە کە ڕەنگە وڵاتی شانشینی سعودییه لەپێناو ڕاگرتنی هەژموونی شیعەگەریی ئێران لە ناوچەکە، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.
دكتۆر فراتزمان له به‌شێكی بابەتەکەیدا باس له دیموكراسی و یاساییبوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم دەکات و سەرسووڕمانیی خۆی دەردەبڕێت بەوەی کە له مێژوودا یه‌كه‌مجاره ژماره‌یه‌كی زۆر وڵاتی دیموكراسیی ئه‌وروپا یه‌كبگرن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی كه ئەویش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانە.
ناوبراو لەسەر پەیوەندیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەڵێت "توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر تایبه‌ت و دیاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بە شێوەیەک کە له مانگی شوباتی ئەمساڵدا كاتێك سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی توركیای كرد، ئاڵای كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌شه‌كایەوه، له‌كاتیكدا ئەوکات له‌گه‌ڵ عێراق له كێشه‌دا بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان له یه‌كتری ده‌كرد له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك، به‌ڵام ئێستا سەرۆکی تورکیا هه‌ڕه‌شه له كوردستان ده‌كات كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی وڵاتەکەی و پشتگیریی ئیسرائیله‌وه هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان."
ده‌رباره‌ی حكومه‌تی عێراقیش كه هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزی سەربازیی كردبوو بۆ كه‌ركوك، فراتزمان ده‌ڵێت حكومه‌تی بەغدا شكستی هێنا له پاراستنی ئەو شارە له ده‌ستی داعش و دابینكردنی ئارامی بۆ کەرکوک و كورد له ساڵی حه‌فتاكانه‌وه شه‌ڕیان بۆ ئه‌و شاره كردووه و له ساڵی 2005 ده‌بوو كێشه‌ی کەرکوک به مادده‌ی ده‌ستووری چاره‌سه‌ر كرابا، به‌ڵام پشتگوێ خرا، ئه‌م شاره ئێستا له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایە و هێزە سەربازییەکانی کوردستان ئەرکی پاراستنی ناوچه‌کانی كه‌ركوكیان له ئەستۆیە.
نووسەری بابەتەکەی گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست لە کۆتایی بابەتەکیدا دەنووسێت خه‌ڵكی كوردستان پێیان وایه تا زیاتر چاوه‌ڕێی سه‌ربه‌خۆیی بن نەیارەکانیان زیاتر به‌هێزتر ده‌بن، بۆیه داوا له دۆستانیان ده‌كه‌ن بێنه ده‌نگ و یارمه‌تییان بده‌ن له گفتوگۆ و دانوستانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن هه‌فته‌كانی دوای ڕیفراندۆم سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام وره‌یان به‌رزه.