بارزانی لەگەڵ شاندێکی عێراقی لەکۆبوونەوەدایە

بارزانى لەگەڵ شاندێکی باڵای عێراق لە کۆبوونەوەدایە و بەپێی زاناریەکان تەوەری سەرەک گفتوگۆکان پرسی ڕیفراندۆمە.


له‌ئێستا، لە یەکەم رۆژی پرسەی مام جەلال لە سلێمانی، بۆ یەکەمجار دوای ئەنجامدانی ڕيفراندۆم هه‌ريه‌ك له‌ ئەیاد عەلاوی و ئوسامە نوجیفی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی بارزانییان کردووە و لە کۆبوونەوەدان.

فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە راگەیاندووە "بڕیاربوو ئەو کۆبوونەوەیە لە پیرمام بکرێت، بەڵام بەهۆی پرسەی مام جەلالەوە، وا رێککەوت لێرە ئەنجامبدرێت".

بەپێی زانیاریەکان تەوەری کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو گرژیانەی لە دەرئەنجامی ڕیفراندۆم هاتوونە ئاراوە.

هاوکات ئوسامە نوجەیفی پێش چەند رۆژێک لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە، راشیگەیاند "کێشەکان بەرەو چارەسەر دەڕۆن".



PM:02:13:07/10/2017