لەم هەفتەیەدا پارەی ئه‌و کارمەندانه‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابەش دەکرێت، كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمیان كرد.
ماڵپەڕی باس‌نیوز لە هەواڵێکدا ئاشکرای دەکات "ڕۆژی دووشەمە 9/ 10/ 2017 ، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان، دەست بەدابەشكردنی پارەی ئەو كارمەندانە ده‌كات کە رۆژی بەرێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم لە بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا، سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌یان كردووه".
لە هەواڵەکدا هاتووە " بڕی پارەی هەر کارمەندێک بریتییه له 120 هەزار دینار و بڕیارەکەش نزیکه‌ی 40 هەزار کەس دەگرێتەوە".
ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017، پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئەنجام درا.