ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک لەنێوان پارتی و گۆڕان بە بەشداری سەڵاحەدین بەهادین بەڕێوەچوو، بەپێی زانیاریەکان کۆبوونەوەکە هیچ بڕیارێکی تیادا نەدراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و گۆڕان کە بە دەستپێشخەری سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەڕێوەچوو بۆ "سپی میدیا"ی ئاشکرایکرد "کۆبوونەوەکە لەسەر داوای سەڵاحەدین بەهادین بووە و پێشنیازی کۆبونەوەی بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و بارزانیش ئامادەیی دەربڕیوە هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و فوئاد حسێن بە نوێنەرایەتی بارزانی بنێرێت بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان".
سەرچاوەکە بۆ "سپی" ئەوەشی ئاشکراکرد کۆبوونەوەکە بۆ ڕا گۆڕینەوە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی گۆڕان و پارتی بووە و وتیشی "لەکۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێک نەدراوە و گۆڕان چاوەڕوانی دەستپێشخەری پارتی دەکات لەسەر کۆی ئەو پرسانەی کە ناکۆکی لەسەرە لەنێوانیاندا، بەوپێەش ئەگەر هەیە بەم زووانە کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام بدرێت".
هەر بەپێی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕینی ناو ناوەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق کە ماوەیەک دوای ڕیفراندۆم پێکهێنرا ونیگەرانی گۆڕان و کۆمەڵ و بەشێک لە یەکێتی لێکەوتەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین لەلایەن عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی گۆڕان و شۆڕش حاجی و عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنەوە لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتە پێشوازییان لێکرا.
هەروەها هەریەکە لە ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە و فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون و کۆبوونەوەکە دوو کاتژمێری خایاند.
لهدوای كۆچی دوایی نهوشیروان مستهفا ڕێكخهری گشتیی بزوتنهوهی گۆڕانهوه، ئهمه بۆ جاری دوهمه لهسهر ئاستی باڵا پارتی دیموكراتی كوردستان سهردانی بزوتنهوهی گۆڕان لهمهكۆی سهرهكی لهگردی زهرگهتهی شاری سلێمانی دهكات.