وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێگكی لەبارەی دوو كۆلێژەوە بڵاوكردەوە و  ڕایدەگەیەنێت "كێشەی هەردوو كۆلێژی (قەڵەم و كتاب)ی زانكۆیی لەژێر لێكۆڵینەوەدایە".

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووە سەبارەت بە كێشەی هەردوو (كۆلێژی قەڵەمی زانكۆیی) و (كۆلێژی كتابی زانكۆیی).

لە ڕاگەیەندراوەكەدا  عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە "بەپێی پێوەر و ستانداردەكانی وەزارەت، ئێستا كێشەی هەردوو (كۆلێژی قەڵەمی زانكۆیی) و (كۆلێژی كتابی زانكۆیی) لەلایەن وەزارەتەكەمان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە".

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی دەشڵێت "بەهیواین لە ئایندەیەكی نزیكدا كێشەی یاسایی هەردوو (كۆلێژی قەڵەمی زانكۆیی) و (كۆلێژی كتابی زانكۆیی) چارەسەر بكرێن".



PM:01:57:10/10/2017