پەرلەمانی ئێران لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمەوە لەكۆبوونەوەدایە

كەمێك لەمەوبەر پەرلەمانی ئێران كۆبووەوە و تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیش لەبارەی‌ هەرێمی‌ كوردستان و پرۆسەی ڕیفراندۆمەوەیە دەكرێت.

ئاژانسی‌ تەسنیمی‌ ئێرانی‌ بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكە داخراوە و بەئامادەبوونی‌ محەمەد جواد زەریف وەزیری‌ دەرەوە بەڕێوەدەچێت، كە تێیدا تاوتوێی دۆخی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەكرێت.

هاوكات، فاتمە زولقەدر ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ ئێران رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئێران راپۆرتێك لەبارەی‌ دوایین پێشهاتەكان لەهەرێمی‌ كوردستان پێشكەش دەكات و بڕیارە پەرلەمانتارانیش وتەی‌ خۆیان لەبارەی‌ پێشهاتەكانی‌ رەوشی‌ هەرێمەوە پێشكەش بكەن.




AM:09:51:11/10/2017