دادگای فیدرالی لێپێچینەوە لە پەرلەمانتارانی كورد ڕەت دەكاتەوە

دادگای فیدراڵی ڕەتی دەكاتەوە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانە بكات كە بەشداری ڕیفراندۆمیان كردووە دەڵێت "تایبەتمەندی" ئەوان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلول لە بەیاننامەیەكدا دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی داوایەكی پەرلەمانی عێراقی دایەوە سەبارەت بە وەرگرتنی ڕاوێژ لەسەر ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی بەشداریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمیان كردووە و ڕایگەیاندووە، لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانە كاری ئەوان نییە و "پێچەوانەی دەستورە وەك لە ماددەی ٥٠ی دەستوری عێراقدا هاتووە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، دادگای فیدراڵی كار لەسەر ئەو پرسانە دەكات كە تایبەتن بە دادگاكە و وتیشی، كاری لایەن و دەسەڵاتەكانی دیكەیە كە ڕاوێژ لەسەر پرسێكی لەو جۆرە بدەن.

ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەبەر كە لە ڕیفراندۆمدا بە بەڵێ دەنگیان داوە.




PM:01:15:11/10/2017