" شەڕ لە داقوق لەنێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی رووینەداوە"

دەنگۆی ئەوە هەیە کە شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی داقوق لەباشوری کەرکوک روویداوە، بەڵام بەرپرسێکی کورد ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە.

محەمەد فایەق بەرپرسی راگەیاندنی قامئیمقامیەتی خورماتوو، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " له هه ندێ له ئەکاونته بێ بنەماکان له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوبووه گوایه شەڕ و پێکدادان له نێوان هێزەکانی پێشمەرگه و حەشدی شەعبی دروستبووه له سنوری قەزای داقوق، بەڵام ئەم هەواڵه بەدرۆ دەخەینەوەو له ئێستادا له پەیوەندیکی تەلەفونیدا لەگەڵ بەریز موقدەم فەرهاد نزار کاکەیی جێگری فەرمانده ی فەوجی 1 ی لیوای 9 رایگەیاند ئەو هەواڵه رەتدەکەینەوه".

ناوبراو راستی رووداوەکە ئاشکرا دەکات" له ( گوندی حه شیشه و گوندی دەلس ) شەڕێک دروستبووه به پی ی زانیاری له نێوان حەشد شەعبی و ئەو چەکداره داعشانه که بەشێوەی ئیختیفا یاخود دزه ماونەتەوه له گوندەکانی دەروربەری داقوق".

ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە شەڕ لە نزیک داقوق لەنێوان حەشدی شەعبی و هیزە پێشمەرگە روویداوە. 



PM:10:32:11/10/2017