دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە گەرمیان سێ کەسی کردە قوربانی

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە دوو ڕووداوی جیادا لە گەرمیان  سێ کەس گیانیان لە دەستداوە کە یەکێکیان منداڵە.


جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاند "ئەمڕۆ پێنج شەممە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری دووتەنی لەقەزای کفری منداڵێکی دووساڵان بەناوی (ئەسما ئەمیر سیروان )شێلاوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی کفری گیانی لەدەستداوە".

وتیشی لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا "پێکدادان لەنێوان دووئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی  ناڤارا و سیترک لەسەر ڕێگای ناحییەی قەرەتەپە-کفری ڕویداوە لەئەنجامدا دوو سەرنشین کەهەردووکیان ئافرەتن و سەرنشینی سیتریکەکەبوون گیانیان لەدەستداوە"

ئاماژەی بەوشداوە ئەو دوو سەرنشینە بەناوەکانی (حەمدە مەهدی کەریم )لەدایکبووی ١٩٦٧ و (ئیسرا حەبدوڵا حسین) لەدایکبووی ١٩٦٨ گیانیان لەدەستدا و شۆفێر و سەرنشینێک بەسەختی برینداربوون.



PM:04:30:12/10/2017