سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت "ئەو ململانێیانە له‌سه‌ر نه‌وت و گازی كه‌ركوكه كه تائێستا داهاته‌كه‌ی نه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوكە، نه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه".
یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "ئه‌م ململانێ و گرژیانه له‌سه‌ر نه‌وت و گازی كه‌ركوكه كه به‌داخه‌وه تائێستا داهاته‌كه‌ی، نه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوكە، نه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه."
وتیشی "پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كانی ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركوك په‌ند له مێژو وه‌ربگرن و بزانن كه هیچ كاتێك نه‌توانراوه ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركوك، به شه‌ڕ یه‌كلا بكرێته‌وه."
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕاشىگه‌ياند "نابێت جارێكی تر دانیشتوانی كه‌ركوك به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه بكرێنه سوتماكی شه‌ڕێكی خوێناویی تر، له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی سودیان له داهاته‌كه‌ی نه‌بینیوه".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە پێویسته هه‌موان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین له‌ڕێی دیالۆگه‌وه ئه‌و گرژیانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه بە وتەی ئەو "ئه‌مجاره هه‌ر شه‌ڕێك له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك ته‌نها شه‌ڕێكی ناوخۆیی نابێت، به‌ڵكو هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ده‌ستێوه‌ردانی تێدا ده‌كه‌ن."
لەکۆتاییشدا دەڵێت "پێویسته ئامانجی هه‌موان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌ت هاونیشتیمانمان له كه‌ركوك."