ئینێستا بڕیاری وازهێنانی یاری نێودەوڵەتی لەم کاتە دا


ئینێستای ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە کاتی وازهێنانی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات و بڵاوی کردۆتەوە کە دوای مۆندیالی ساڵی ٢٠١٨ی روسیا بڕیاری کۆتایی دەدات و چیتر درێسی ئیسپانیا ناپۆشێتەوە.

ئینێستا چەند رۆژێک پێش ئێستا گرێبەستێكی هەتا هەتایی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە واژۆ کردوو تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لە یانە کەتەلۆنیەکە دەمێنێتەوە.



PM:10:56:13/10/2017