بارەگای كۆمیتەکی یەكێتی لەخورماتوو چۆڵ دەكرێت (6 بریندار هەیە)
شەوی رابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە چەندین بارەگای یەكێتیو هێزی پێشمەرگە كرد كە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە برینداربوون. یەكێتیش بارەگای كۆمیتەیەكی خۆی چۆڵ كردوە.
محەمەد فایەق بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو بە سپی راگەیاند: شەوی رابردوو چەند بارەگایەكی حیزبیو هێزی پێشمەرگە لە خورماتوو كەوتووەتە بەر دەستڕیژی ئارپیجیو گوللەی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیو چەند بارەگایەكی دیكەی حیزبیو پێشمەرگە بەر ئەو هێرشە كەوتوون، ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشمەرگە فەرمانی شەڕكردنی تا ئێستا پێنەدراوە.
وتیشی: لەو هێرشانەدا شەش پێشمەرگە برینداربوون كە سیانیان خەڵكی خورماتوونو دوانیشان خەڵكی تەقتەقنو یەكێكیان خەڵكی دەڤەری راپەڕینە.
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو جەختی لەوەش کردەوە کە لە ئێستادا بارودۆخی خورماتوو ئارامە.
بەپێی زانیارییەكانی سپی كۆمیتەی 3ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە تا بەیانی لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە هێرشی لەسەر بووە، بەو پێیەی بارەگاكە دەكەوێتە ناوچەیەكی شیعەی توركمانەوە، ئەم بەیانییە بارەگاكە چۆڵكراوە.
تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێك لەمبارەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
AM:11:23:14/10/2017