کەمال کەرکوکی: کاتژمێر ١٢ ی شەو حەشد بەنیازی هێرشە بۆ سەر سەنگەرکانی پێشمەرگە

فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک رایگەیاند" ئەمشەو حەشدی شەعبی ١٢ ی شەو هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لەکەرکوک".

كه‌مال كه‌ركووكی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك  به‌ كوردستان 24 رایگه‌یاند، حه‌شد به‌ نیازه‌ له‌ دوای كاتژمێر 12ی شه‌و په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ بدات.

كه‌ركووكیی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی به‌رگرییه‌ و وه‌ڵامی توندی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی چه‌كدارانی حه‌شد ده‌درێته‌وه"‌.
کاتژمێر ٢ ی شەو ئەو وادەیە تەواو دەبێت کە هێزە عێراقییەکان بۆ پێشمەرگەیان داناوە تا ئەو شوێنانە لەناو شاری کەرکوک چۆڵبکات کە دەستنیشانیان کردووە.



PM:11:44:14/10/2017