بەپەلە.. بەغدا تا ئەم ئێوارەیە هێرشەكەی بۆ سەر كەركوك دواخست

لەسەر داوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان حكومەتی بەغدا تا ئێمە ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە دەرفەتی بە سەركردایەتی كورد داوە تا داواكارییەكانی جێبەجێ بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند بڕیار بوو درەنگانی شەوی رابردوو هێزە عێراقییەكان بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان هێزەكانیان رەوانەی كەركوك‌و دەوروبەری بكەن، بەڵام لەسەر داوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەم ماوە تا ئێوارەی ئەمرۆ درێژ كراوەتەوە.
سەرچاوەكەی سپی وتیشی: لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی بارزانی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لە دوكان بەڕێوەدەچێت، باس لە داواكارییەكانی بەغدا دەكرێت.

پێشتر حەیدەر عەبادی‌و حەشدی شەعبی چەندین داواكارییان لەكورد كردبوو لەوانە: كورد فڕۆكەخانەی كەركوك، سەربازگەی كەیوان‌و سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك چۆڵ بكات. ئەگەر چۆڵی نەكات ئەوا سەر لەنوێ هێزەكانی عێراق‌و دەست بەجموجۆڵ دەكەنەوە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەی كە لەپێش شەڕی داعشەوە هێزە عێراقییەكانی تێدابووە.



AM:10:22:15/10/2017