٢٣ شەهیدو ٧٠ بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی سلێمانی

ئەمشەو تەرمی ٢٣ شەهید و ٧٠ برینداری پێشمەرگە گەیەندرانە نەخۆشخانەی سلێمانی. 

د. میران محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سلێمانی بە سپی راگەیاند" ئەمشەو تەرمی ٢٣ شەهیدی پێشمەرگەو ٧٠ برینداری تر هێنراونەتە نەخۆشخانەی سلێمانی ".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە حاڵەتی بریندارەکان لەبارێکی باشدان و برینی زۆریان سووکە.

بەرەبەیانی شەوی رابرد هێرشی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێـشمەرگە لە باشووری کەرکوک دەستیپێکردوو، چەند یەکەیەکی پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەرگریان کرد، بەلآم دواتر زۆرێک لەیەکەکانی هێزی ٧٠ ی یەکێتی لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە باشووری کەرکوک پاشەکشەیان کرد، دوانیوەرۆش هێزەکانی پارتی لە بیری هاڤاناو بای حەسەن بێ تەقە سەنگەرکانیان جێهشت و وردە وردە شارەکە کەوتە دەست هێزە عێراقییەکان و کوردانی شارەکەش دەستیان بەدەرچوون و ئاوارەبوون لە شارەکە کرد. 



PM:10:51:16/10/2017