راگەیەنراوێك لە فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە

فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی شنگال بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە لە ئەستۆی پێشمەرگە ئێزدییەکانە کە ژمارەیان هەشت هەزار پێشمەرگەی ئێزدییە و فەرماندەیی شنگال پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ (سێشممە 17-10-2017) حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بەبێ شەڕ چوونە نێو شنگال و هێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە، فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلەش رایدەگەیێنێت "لە شنگال پێشمەرگە ئێزدییەکان و گرووپێکی حەشدی شەعبی رێککەوتن".

لە راگەیەنراوەکەی فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە  هاتووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە 17-10-2017) پێشمەرگە ئێزدییەکان و گرووپێکی ئێزدی ناو حەشدی شەعبی، لەناو خۆیاندا رێککەوتوون کە شەڕ روونەدات و خوێن نەڕژێت و ئێزدییەکانی ناو حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری شنگال".



AM:10:12:17/10/2017