بەپەلە.. حەشد لە خانەقینەوە بەرەو دەروازەی پەروێزخان بەڕێكەوتن

هێزێكی گەورەی حەشدی شەعبی لەقەزای خانەقینەوە بەرەو قەزای كەلار و دەروازەی پەروێزخان بەڕێكەوتن.

كەناڵیNRT لەزاری پەیامنێرەكەیەوە لەخانەقین بڵاویكردەوە، هێزێكی گەورەی حەشدی شەعبی لەقەزای خانەقینەوە بەرەو قەزای كەلار و دەروازەی پەروێزخان بەڕێكەوتن.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هێزەی حەشدی شەعبی جوڵەی كردووە بەئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هێزە عیراقییەكان بەتەواوی جەلەولا و قەرەتەپە و جەبارە و سەعدیە و خانەقینیان كۆنتڕۆڵكردووە.
            



AM:11:22:17/10/2017