حەشدی شەعبی: سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین

جێگری فەرماندەی گشتیی ملیشیاكانی حەشدی شەعبی سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات كە بەرامبەر بەوان تەقەیان نەكردوە.

هادی عامری لە لێدوانێك بۆ بەشی فارسی تۆڕی هەواڵی بی بی سی رایگەیاند: لەكۆنترۆڵ كردنەوەی كەركوك تەنیا لە شوێنێك شەڕێكی بچوك روویدا‌و سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە ئەوان بەرەوڕووی هێزەكانی حەشد نەبوونەوە‌و شەڕیان نەكرد.

عامری وتی: هێزی پێشمەرگە برا‌و دۆست‌و هاوڕێی ئێمەن‌و ئەو كارەی ئەوان "خەیانەت" نیە بەڵكو "ئازایەتییە"‌و هەست بە بەرپرسیارێتی كردنە بەرامبەر بە "رۆڵەكانی عێراق".



PM:01:35:17/10/2017