پێشمەرگە و سوپای عێراق لە هەولێر ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد

هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شاری هەولێر ڕێککەوتنێکیان لەبارەی بەڕێوەبردنی قەزای مەخمور و گوێر واژۆکرد.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند لە ڕێککەوتنەکەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کە ئەمڕۆ لەشاری هەولێر کراوە تەئکید لەسەر ئەوە کراوەتەوە قەزای مەخموور و ناحیەی گوێر بە هاوبەشی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم و پۆلیسی فیدڕاڵی موسڵەوە بەڕێوە دەبرێت.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە هێزی پێشمەرگە و ئاسایش دەگەڕێنەوە هەردوو قەزای مەخمور و ناحیەی گوێر و بازگەی هاوبەش لەو دوو ناوچەیە دروست دەکرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپاش شنگال پێشمەرگە بەر لە هاتنی سوپای عێراق قەزای مەخموور و ناحیەی گوێریان چۆڵکرد.

ناحیەی گویر لە رووی جوگرافی یەوە دەکەویتە ناوەراستی ھەرسێ شاری پارێزگای ھەولێر و پارێزگای موسڵ و قەزای مەخموور دەکەویتە باشوری خور ئاوای شاری ھەولێر نزیکەی ٤٠ کم لی یەوە دوورە.

مەخموور یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە و ناوەندی قەزای مەخموورە کە دەکەوێتە ٥٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ھەولێر.



PM:06:22:17/10/2017