بەنداوی موسڵ لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە کۆنتڕۆڵکرا

کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە هێزە عێراقییەکان بێ هیچ ڕوبەڕووبوونەوەیەک چووەتەوە بەنداوی موسڵ، کە دەکەوێتە باکوری شارەکەوە.


کەناڵی سکای نیوز لە زاری ئەو سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان ڕێککەوتوون کە بگەڕێنەوە بۆ بەر لە سنورەکانی ٢٠٠٣، کە بە هێڵی شین ناسراوە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پێشمەرگە ڕەگەیەندراوێکی بڵاوێکی بڵاوکردەوە کە تایدا هاتووە "بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە رۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە 17ـی10ـی2016 جێگیر بووە".

ئێستاش هەردوولا پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبن و لەم رۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو رێککەوتنە رێکدەخرێنەوە.

بەنداوی موسڵ ساڵی ١٩٨٣ لە دووری ٥٠ کیلۆمەتر لە باكوری شاری موسڵەوە لەسەر ڕووباری دیجلە دروستكراوە، ئەم بەنداوە كۆمەلێك ڕاوێژكاری سویسری دیزاینیان بۆ كردووە، كۆمپانیایەكی ئەڵمانیش جێبەجێی كردووە.

درێژیی بەنداوەكە ٣.٢ کیلۆمەترە و بەرزاییەكەی ١٣١ مەترە، گەورەترین بەنداوی عێراق و چوارەم بەنداوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەوترێت لە ئێستادا ترسناكترین بەنداوی جیهانە، توانای ئەم بەنداوە بۆ گلدانەوەی ئاو دەگاتە ١١.١ ملیار مەتر.

ئەوە لە کاتێکدایە هێزەکانی عێراق ئەمڕۆ پێشڕەوییەکانیان بەرەو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا چوونەتە ناو قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولا و مەرزی پەروێزخانەوە.



PM:07:19:17/10/2017