عەبادی: ڕیفراندۆم کۆتاییهاتووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق  ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوەی کوردستانی عێراق بوو بە بەشێک لە ڕابردوو و دەڵێت "پێویستە لەسەرانسەری عێراقدا هەڵبکرێت".


ئەمرۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەم، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسی هەواڵی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ئاڵای عێراق هی سەرجەم عێراقییەکانەوە و پێویستە لەسەرانسەری عێراقدا هەڵبکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریدا لە ئەنجامدانی هەر کارێکی تێکدەرانە لە شاری کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و وتیشی "بەم نزیکانە کۆنترۆڵکردنەوەی هەموو سنوری عێراق لەگەڵ سوریا ڕادەگەیەنین".

ره‌تیشیكرده‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێك هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ هه‌رێمی جیا و وتی: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌.

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هاوڵاتیانی كورد په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌ و داوایان لێكرد له‌ده‌ست دیكتاتۆریه‌ت رزگاریان بكات.



PM:07:43:17/10/2017