مەكگۆرك پەیامێكی بڵاوكردەوە

برێت مەكگۆرك لەبارەی ئاڵۆزیەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتە دەنگ و دەڵێت "ئەمریكا بەچڕی كاردەكات بۆ هێشتنەوەی سەقامیگری لەناوچەكەدا".
 
برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا  لە پێگە تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "ئێستا لە عێراقە و هەموو لایەنەكان كار بۆ ئەوە دەكەن كە پێكدادانی نێوان هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە كۆتایی پێبهێنرێت، كە پێكەوە ئازایانە شەڕی دژی داعشیان كرد".
 
مەكگۆرك راشیگەیاندووە "ئەمریكا بە چڕی كار بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری ئەو ناوچانە دەكات، دڵنیایش دەدات هەموو جوڵە سەربازییەكان بە هاوئاهەنگی تەواو بووە".



AM:11:09:18/10/2017